ROOT چیە ؟؟ ١٦ پرسیار و وەڵام لەسەر ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید
فێركاری بۆ ئهندرۆید
غير معرف
ROOT چیە ؟؟
دهسهڵاتی ڕووت root
دهسهڵاتی ڕووت root
......
١٦ پرسیار و وەڵام لەسەر ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید
١. ڕوت کردن چیە ؟
- بریتیە لە کرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل کە لەڕێگەی ئەم کردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن و سودمەندن و پێویستن.
٢. سودەکانی ڕوت کردن چین ؟
- بەهۆی ڕوت کردنەوە دەتوانیت هەندێک بەرنامەی تایبەت ئیش پێبکەیت کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستکراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەکەت باک ئەپ بکەیت و بیهێنیتەوە لە کاتی پێویست دا کە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ کرداری ڕوت کردن.
٣. زیانی ڕوت کردن چیە ؟
- تاکە زیانی ڕوت کردن بریتیە لەوەی کە گرەنتی مۆبایلەکەت لادەبات، پێم وابێت بۆ کوردستان شتێکی ئەوتۆ نیە چونکە لێرە شتێک نیە بە ناوی گرەنتی !! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەکرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێکی تری فەرمی ئەندرۆید کە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت کردنەکە.
٤. چۆن بزانم مۆبایلەکەم ڕوت کراوە ؟
- چەند ڕێگایەکە هەیە بۆ ئەوە، دوای ڕوت کردن دوو یان یەک بەرنامە زیاد دەبێت بۆ لیستی بەرنامەکان ئەوانیش بە ناوی SuperSU لەگەڵ CWM، دابەزنینی ئەم دوو بەرنامەیە ( بە تایبەتی SuperSU ) مەرجە بۆ سەرکەوتنی ڕوت کردنەکە، ڕێگەیەکی تر بە دابەزاندنی بەرنامەی Root Checker دەبێت کە پێت دەڵێت کە ئایا مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان نا، یان دەتوانیت بەرنامەیەک تاقی بکەیتەوە کە پێویست بە ڕوت کردن دەکات بزانیت ئیش دەکات یان نا، ئەگەر ئیشی کرد واتە مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان بەسەرکەوتوویی ڕوتکراوە بە پێچەوانەشەوە، بۆ مۆبایلی سامسۆنگیش لە دوای ڕوت کردن و لە کاتی داگیرسانەوەی مۆبایلەکەدا سێگۆشەیەکی زەرد دەردەکەوێت لەژێر لۆگۆی سامسۆنگ دا کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت ڕوت کراوە.
٥. ئایا مەرجە بۆ هەر ڕوت کردنێک ئەو دوو بەرنامەیە دابەزێنرابن ؟
- نەخێر. تەنها بەرنامەی SuperSU بەسە بۆ سەرکەوتنی کرداری ڕوت کردن.
٦. سودی بەرنامەی SuperSU چیە ؟
- ئەمە ئەو بەرنامەیەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەو بەرنامانەی کە بە ئاسایی ڕێگەپێنەدراون ئیش بکەن. بۆیە ئەم بەرنامەیە ڕێگەیان پێدەدات واتە بەرهەمی ڕوتکردن بریتیە لەم بەرنامەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەکارهێنەر.
٧. ئایا تەنها بەرنامەی SuperSU بەرهەمی ڕوت کردنە؟
- نەخێر. لە هەندێک جۆری تری ڕوت کردندا بەرنامەیەکی تر دادەبەزێت بەناوی SuperUser ( لەجیاتی SuperSU ) ئەمیش هەمان ئیشی SuperSU دەکات بەڵام گەشەپێدەرێکی تری دروستی کردووە جیاواز لەوەی یەکەم.
٨. کامیان باشترن SuperSU یان SuperUser ؟
- هەردووکیان باشن. بەڵام SuperUser هەندێک کێشەی هەیە لە هەندێک لە ڤێرژنەکانیدا و زۆرتریش SuperSU بەکاردەهێنرێت واتە سەرکەوتووترەو باشترە.
٩. ئەی بەرنامەی CWM چیە ؟
- ئەمەش بەرنامەیەکە کە هەندێک جار لە کاتی ڕوت کردندا دادەبەزێت لەگەڵ بەرنامەی SuperSU, ئەم بەرنامەیە ڕێگەدەدات بە دابەزاندی بەرنامە، ڕاستەخۆ چونە ناو دۆخی داونلۆد، دۆخی ڕیکەڤەری و چەندەها تایبەتمەندی تریش.
١٠. ئایا ڕوت کردن دەبێتە هۆی کوژانەوەی داتای ناو مۆبایل ( فۆرمات ) ؟
- نەخێر. بەڵام باشتر وایە هەر باک ئەپێکی بەرنامەکانت بکەیت نەوەکو کێشەیەک ڕوبدات لەکاتی ڕوت کردندا.
١١. ئایا بە تەنها ڕوت کردن کافیە بۆ دانانی ڕومی ئەندرۆیدی نا فەرمی ؟
- بۆ هەندێک مۆبایل بەڵێ وەکو مۆبایلی سامسۆنگ ، سۆنی، بەڵام مۆبایلەکانی تری وەکو ئێچ تی سی ، ئێڵ جی، نێکسەس، هەندێ مۆبایلی تر تەنها بە ڕوت کردن ناتوانیت ڕومی ئەندرۆیدی نافەرمی دابەزێنیت بەڵکو دەبێت لەگەڵ ڕوتکردنەکەشدا ئەنلۆکی بکەیت واتا قفڵی بوتلۆدەرەکەی بکەرەوە.
١٢. ئایا فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر دەبێت ؟
- بەشێوەیەی گشتی نەخێر، بەڵام هەندێک جار گەشەپێدەری شارەزا لەوبوارەدا دەتوانێت فایلی ڕوتکردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنێت و بە هەندێ دەستکاری کردنەوە دەتوانێت وای لێبکات ئیش بکات لەسەر مۆبایلێکی تر ( نمونە وەک بەکارهێنانی فایلی ڕوت کردنی گوگڵ نێکسەس ٤ بۆ سۆنی ئێکسپێریا زی ) هەروەها هەندێک جار دەتوانیت فایلی ڕوت کردنی ڤێرژنێکی دیاریکراوی مۆبایلێک بەکاربهێنیت بۆ ڕوتکردنی ڤێرژنێکی تری ( هەمان ) مۆبایل. بەڵام بە بێ بوونی شارەزایی لەم بوارەدا ئەوا ئەگەری زۆرە مۆبایلەکەت تێکبچێت یان نەچێتەوە ناو سیستەم هەربۆیە دەبێت خۆت بە دوور بگریت لەم کردارە هەتا تەواو تەئکید نەبیت و زانیاریت هەبێت کە دەبێت بۆی و پێشتر کراوە لەبەرئەوە وریا بە !
١٣. چی ڕوودەدات ئەگەر فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێم ؟
- لە زۆربەی کاتەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی مۆبایلەکەت نەچێتەوە ناو سیستەم واتە لەسەر لۆگۆی مۆبایلەکە دەوەستێت و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی تێکچوونی مۆبایل.
١٤. ئەی چارەسەری ئەمە چیە کە بەهەڵە فایلی ڕوت کردن بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنم ؟
- لە زۆربەی کاتەکادا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت بە دابەزاندنی ڕومێکی تری ئەندرۆید، بەڵام ئەمەش بە پێی جۆری مۆبایل دەگۆڕێت.
١٥. ڕوت کردن هەر بە فایلی ڕوت کردن دەکرێت ؟
- نەخێر بە تەنها، هەندێک بەرنامەی تر هەن کە بەڕاستەوخۆیی مۆبایلەکەت ڕوت دەکەن بەڵام بۆ هەموو مۆبایل و ڤێرژنێکی ئەندرۆید ئیش ناکات!
١٦. پرۆسەی ڕوت کردن جیاوازی هەیە لە مۆبایلەوە بۆ مۆبایل ؟
- بەلێ بە پێی مۆبایلەکەت ئەگۆرێت
ئەکتیڤکردنی Camtasia 9
بەرنامە بۆ کۆمپیتەر
سڵاو..
بابەتێکی باشم بۆ هێناون ،
ئەویش ئەکتیڤکردنی بەرنامەی
Camtasia 9
بۆ کۆمپیتەر..
سڕیاڵ و لینکی بەرنامەکە لەژێر ڤیدیۆکەیە هیواردارم سوودی هەبێت
بەرنامەیەکی سەرکەووتوە بۆکاری مۆنتاژ ئەبێت
فەرموون لەگەڵم بن بۆ ڕێکخستنی
✮By➠xafar✮IT
{launchere}جوانم بۆ هێناون
بەرنامە بۆ ئەندرۆیدhttps://play.google.com/store/apps/details?id=com.gau.go.launcherex
یاری,euro truck simulator2 for pc
یاری بۆ کۆمپیتەر
سڵاو
یاری Euro truck simulator2 for pc
یاریەکی زۆر خۆش وبەناوبانگە.یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر ئەبێت..وە ئەبێت ڕامی کۆمپیتەرەکەت لە 2GB کەمتر نەبێت ..بەڵام ئەم یارییە پێویستی بە کراکە وە پیویستی بە کۆدە ..من کۆدەکەم دۆزیوەتەوەو لامە وە کاریش ئەکات یەعنی پێویست ناکات بچی کراکی بکەیت یەکسەر یارییەکە داونلۆد بکەو کۆدەکە لەسەری دانێی و بۆ خۆیی active ئەبێت...بەڵام ئێستا تەنها ڤیدیۆیەکەم بۆ داناون لە چەناڵەکەم .سەیری بکەن و ئەگەر کۆدەکەتان ویست پێم بڵێن لە کۆمێنت بنوسن .منیش لینکی یاریەکەو کۆدەکەتان + فێرکاریەکیشتان بۆ دائەنێم چۆن کۆدەکەی لەسەر دانێن..درێژەی بابەت لە ڤیدیۆکەیە
click here watch video
Admin➠xafar✮iT✮
کردنەوەی وێنە بەخەتە فرییەکە بەدوو ڕێگا
فێركاری بۆ ئهندرۆید Facebook
سڵاو
لەبابەتی ئەمجارە باسی کردنەوەی وێنە ئەکەم بە خەتە فرییەکە بەدوو ڕێگا لەچەناڵەکەم هەردوو ڕێگاکەی تیایە...بۆ ئەندرۆید
کلیک لێرەبکە بۆسەیرکردنی ڤیدیۆکە
ADmin➠xafar✮IT✮
Modern Combat 5 Blackout
یاری بۆ ئەندرۆید
یاری Modern Combat 5 Blackout یاریەكی ئەكشنی زۆر بەھێزە و بە ئۆفڵاین کارئەکات:
قەبارەی یارییەکە: 40.96MB
10 ملیۆن کەس یارییەکەی دابەزاندووە
لەلایەن کۆمپانیای Gmae Loft درووست کراوە
چۆنیهتی رهشكردنهوهی نامهكانی ڤایبهر لای كهسی بهرامبهر
ئینتەرنێت
غير معرف
رهش كردنهوهی نامهكانی خۆت له ڤایبهری ئهو كهسهی كه بۆت ناردووه
بهڕێزان بهكارهێنهرانی ڤایبهر له كوردستاندا زۆرن و بهیهكێك له ئهپڵیكهیشنه زۆر بهربلاوهكان دادهنرێت لهم بابهتهدا پێم خۆشبوو زانیاریهكی بچوك بنوسم ئهویش چۆنیهتی رهش كردنهوهی نامهكانی خۆته له ڤایبهری ئهو كهسهی كه بۆت ناردووه
ئهم كاره زۆر ئاسانهو تهنانهت پاش ئهوهی كه نامهكهشی بینیوه ههر رهش ئهبێتهوه نازانم تۆ تا چهند ئاگاداری ئهمهیت بهڵام ئێمه روونی ئهكهینهوه كه لهوهیه زۆر كهس تێبینی ئهم تایبهتمهندیهی نهكردبێت وه پێویتیشه ههموومان بیزانین ئهویش تهنها به داگرتنی پهنجه لهسهر ئهو نامهیهی كه مهبهستته بۆ ماوهیهك پاشان چهن نوسینێك دێته پێشهوه تۆ كلیك بكه له
delete fore every one بهم كارهش تۆ نامهكه له ههردوو لادا رهش ئهكهیتهوه
ئهگهر بشتهوێ تهنها لای خۆت رهشی كهیتهوه ئهوه delete for myself ههڵئهبژێری
kurd store
بەرنامە بۆ ئەندرۆید
سڵاو.
ئەمجارە بەرنامەیەکم درووستکردووە بەناوی kurd store ماکێتێکی زۆر باشە هەرچیت ئەوێ تیایەتی..بۆ ئەندرۆید کە ئەتوانی یاری ئەندرۆید ،ئایفۆن ، نۆکیا ، هتد.........
دابەزێنیت.
کلیک بکەبۆ داگرتن
چەند وێنەیەک💻🌍
هاوکارمان بن بۆ بەردەوام بونمان
Admin➠xafar✮IT✮💜ℹ
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)