هۆشدارى لە دزەکردنى زانیارى تاکەکەسى دەدرێت لەڕێگەى راوتەرەوە.
باربارا شتاینهۆڤڵ پسپۆرى ئەڵمانى پاراستنى مافى بەکاربەر بە سایتى (هافنگتۆن پۆست)ى ئەڵمانى راگەیاند: پێویستە هەموو کەسێک زانیارییە هەڵگیراوەکانى ناو ئامێرى راوتەرەکەى ناوماڵ بسڕێتەوە کاتێک دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیا یان بیەوێت بیفرۆشێت، لەبەرئەوەى ئەو ئامێرە سەرجەم زانیارییەکان هەڵدەگرێت.
ئەو پسپۆرە دەڵێت: پێویستە سەرجەم زانیارییەکانى ناو راوتەرەکە فۆرمات بکرێتەوە و سەرجەم گۆڕانکارییەکان بخرێنەوە بارى سەرەتاى کڕینى راوتەرەکە واتە لە کۆمپانیا چۆن کڕیویەتى وایلێبکرێتەوە، بەمەش زانیارییە تایبەتەکانى خاوەنەکەى پارێزراو دەبێت.
ئەوەشدەخاتەڕوو کە ئامێرى راوتەى تەنیا ئینتەرنێت ناکات بە لاسلکى (وایفاى) بەڵکو هەندێ زانیارى زۆر هەستیاریش لەبارەى کەسى بەکارهێنەرەوە هەڵدەگرێت.
بة هيواى سوود
EmoticonEmoticon