لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤایرۆسێکی نوێ لە تۆڕى كۆمهڵایهتى فەیسووک بڵابووەتەوە کە بەهۆیەوە چەندین بەکارهێنەری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە هاککراون و دووچاری کێشە بوونەتەوە.
ڤایرۆسەکەش بەم شێوەیەیە، هاوڕێیەکت نامەیەکت بۆ دەنێرێت کە ڤیدیۆیەکی “فەیک” ناڕاست نیشاندەدات کە گوایە ڤیدیۆیی تۆیه و دەیەوێت تۆ بیبینی، هەر کە کلیکی لێدەکەیت تۆش هاک دەکرێیت و ڤایرۆسەکە لە تۆشەوە دەچێت بۆ هاوڕێکانت.
زیانی گەورەی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە کە فەیسبووک سنور بۆ بەکارهێنانی ئەکاونتەکەت دادەنێت و لەوانەیە بۆ چەند ڕۆژێک نەهێڵێت پۆستبکەیت.
EmoticonEmoticon